پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: عێراق سەبارەت بە داعش لە سووریا نیگەرانە و خوازیاری پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرە.
رۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت قبوڵکراو نییە.
ئاماژەی بەوە دا، عێراق سەبارەت بە داعش لە سووریا نیگەرانە و خوازیاری پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرە.
وتیشی: حکوومەتی عێراق دەیەوێت گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات چەکەکانیان دابنێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، پێویستە گرووپە چەکدارەکان، لە چەک دابماڵدرێن.