فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بەنداوی تشرین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەش هاووڵاتی لە نزیک بەنداوەکە گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێت: نیگەرانین لە ئەگەری تەقینی بەنداوەکە.

رۆژی پێنجشەممە، هەسەدە رایگەیاند، بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک، فڕۆکەی شەڕکەر و بێفڕۆکەوانی تورکیا ئەو خۆپیشاندەرانە دەکەنە ئامانج کە لە بەنداوی تشرین لە باشووری منبج گردبوونەتەوە و داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە دەکەن بۆ سەر بەنداوەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: تاوەکو ئێستا شەش هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون لە تاوانێکی نێودەوڵەتیی ئاشکرادا کە دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا ئەنجامی دەدات.

بەنداوی تشرین لەنێوان منبج و کۆبانێیە و 80 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیاوە دوورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا