پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.
هۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دوێنێ چوارشەممە بەڕێوەچووە.
هەروەها نووسیویەتی: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بنیاتنەرانە بووە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات دا.