ئەمڕۆ نەوتەکەی عێراق گەیشتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی نەوتی سپی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی کانونی دووەم، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە پارێزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو رۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ تەنیا ڕەزامەندی لەسەر %19ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.

ڕوونیکردەوە، نەوتەکە هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێم لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا