پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامی دوکان ئاشکرایکرد، لەگەڵ دانیشتووانی خەلەکان ڕێککەوتوون و ڕێگای خەلەکان دەکرێتەوە.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ دانیشتووانی خەلەکان لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتوون، کێشەکانیان چارەسەردەکەن و ئەمڕۆ ڕێگای خەلەکان دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، رێگاکە ئەمڕۆ دەکرێتەوە و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.
لەکاتێکدا، ڕێگای خەلەکان نزیکەی 10 ڕۆژە، بەهۆی خۆپیشاندانی هاوڵاتییانەوە بەڕووی شۆفێراندا داخراوە، کە داوای چارەسەرکردنی ڕێگای خەلەکان-دوکان و کێشەی کارەبا دەکەن.