پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی مەشقکردنی سوپای ئیسرائیل روویدا و بەهۆیەوە 10 سەرباز برینداربوون.
بەگوێرەی رۆژنامەی ‘تایمز ئۆف ئیسرائیل’، تەقینەوەکە شەوی رابردوو لە بنکەی مەشقی فەیلەقی ئەندازیاریی سوپا لە باشووری ئیسرائیل روویداوە.
بەگوێرەی پۆلیسی سەربازیی سوپای ئیسرائیل، تەقینەوەکە لەکاتی پێشکەشکردنی وانەی شیکاریی تەقەمەنییەکان بۆ خوێندکارانی سەربازیی بنکەکە روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، 10 سەربازی ئیسرائیلی لە تەقینەوەکەدا برینداربوون کە برینی سێ لەو سەربازانە مامناوەند بووە و حەوت سەربازەکەی دیکەیان بە سوکی برینداربوون.