راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمەوە لەبارەی ئاگربەستی غەززە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی ئاگربەستی غەززە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لەناوچەکەدا.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەم، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە کرد و جەختیکردەوە، “کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان.”

داواشی لە ئیسرائیل و حەماس کرد، “پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن.”

شەوی رابردوو پاش زیاتر لە 15 مانگ لە شەڕ و پێکدادانەکان، دواجار ئیسرائیل و حەماس گەیشتن بە رێکەوتنێک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان. ئاگربەستەکە لە رۆژی یەکشەممە 19ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاگربەستی غەززە:

پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربه‌ست لە غەززە دەکەین. هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا