شاندێکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 1 سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری چەندین وڵات کۆبووەوە و نیگەرانییەکانی لەبارەی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پێ راگەیاندوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی کانونی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری 23 وڵات کۆبووەوە، کە باڵیۆزیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و نیگەرانییەکانیان لەبارەی نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدا و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە داوەتە نوێنەری ئەو وڵاتانە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شاندەی لەگەڵ نوێنەری ئەو وڵاتانە کۆبووەتەوە هەمان ئەو شاندەیە کە پێشتر بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە، چەندین جار سەردانی بەغدای کردووە.

ڕوونیکردەوە، شاندەکە بە نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی راگەیاندووە، کە بەغدا نزیکەی 823 ملیار دیناری ساڵی 2024ی لاماوە و پێویستە بینێرێت تا حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆران دابەش بکات، لەکاتێکدا بەغدا دەڵێت پارەی تەواومان بۆ هەرێم ناردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کێشە تەنها لە مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نییە، تائێستا نازانرێت بەچی ڕێککەوتنێک مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دابەش دەکرێت، بڕیاریشە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو شاندێک بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و لەبارەی پرسی مووچەوە بگەنە ڕێککەوتنێک.

جەختیکردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، بەغدا دوو مەرجی نوێی بۆ هەرێم داناوە، کە پێویستە لە ساڵی نوێدا پابەندی بێت، داوا لە هەرێم کراوە ئەو نەوتەی دەیفرۆشێت لە ڕێگای بەغداوە بێت، هەروەها هەرێم %50ی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات، لە ئەگەری پابەندبوونی هەرێم بەو مەرجانە بەغدا پارەی مووچە دەنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا