پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرەڕای گەیشتن بە رێککەوتن بۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ژمارەیەک ناوچەیەکی کەرتی غەززە و بەهۆیەوە لانیکەم 40 کەس کوژران.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە ناوچەی دێربەڵح و گەڕەکی رەممال لە کەرتی غەززە بیستراوە، هەروەها بۆردومانێکی ئیسرائیلی شوقەیەکی لە گەڕەکی ئەل دەراج لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج، بەهۆیەوە کوژرا و و برینداری لێکەوتووەتەوە.
جگە لەوەش تۆپخانەکانی ئیسرائیل دەوروبەری مزگەوتی “موعەز بن ئەل جەبەل”یان لە باکووری کەمپی نوسەیرات لە کەرتی غەززەیان کردە ئامانج و بەلەمە جەنگییەکانی ئیسرائیلیش ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی دەوروبەری ناوچەی بەردەویل لە ناوچەی رەفەح کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی نزیک لە حەماس، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە دوای راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئەو گرووپە فەڵەستینییە گەیشتووەتە 40 کەس، تا ئێستاش ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەبارەی هێرەشەکانیەوە نەداوە.
پاش 15 مانگ لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە، دواجار ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان و راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و رێککەوتنەکەش لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.