پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ دانیشتوانی سیتییەکان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت ئەگەر ئەم کارە نەکەن کارەباکەیان دەبڕدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداریەکی بۆ ئەو هاوبەشانەی کارەبا لە بەشێک لە کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوونی سلێمانی بڵاویکردەوە کە تا ئێستا بەفەرمی هاوبەشی کارەبایان نەکردووەتەوە یان پسووڵەی کارەبایان بۆ نەچووەتەوە.
روونیکردەوە، پێویستە لە ماوەی مانگێکدا لە رۆژی دەرچوونی ئاگادارییەکەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا بكەن بۆ تۆماركردن و كردنەوەی هاوبەشی كارەبا و چاپكردنی پسوولە بکەن بەپێچەوانەوە كارەباكانیان دەبڕدرێت.