دادگای كەرخ پێنج ملیار دیناری گەڕاندەوە کە بە نایاسایی برابوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی دادوەری عێراق گەڕاندنەوەی پێنج ملیار دیناری راگەیاند، لە كۆمپانیایەك كە ساختەكاری لە مامەڵەی داراییدا كردووە لە رێگەی نرخی دۆلارەوە.

ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دادگای لێكۆڵینەوەی دووی كەرخ توانیویەتی پێنج ملیار دیناری عێراق بگەڕێنێتەوە كە بەهۆی ساختەكاری لە مامەڵەی داراییدا بە نایاسایی برابوو.

دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە لە كۆمپانیایەك وەرگیراوەتەوە كە سەرپێچی كردووە لە جیاوازی نرخی دۆلار و بە هەوڵێكی زۆر و سەرپەرشتی دادوەری پسپۆڕیش ئەو كارە كراوە و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست بە مەبەستی رێگریكردن لەو جۆرە تاوانانە و پارێزگاریكردن لە سامانی دەوڵەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا