عێراق و بەریتانیا لەسەر بنبڕکردنی کۆچی نایاسایی رێکدەکەون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا كۆبوەوە، لەگەڵ هاوتا بەریتانییەكەشی رێككەوتن بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی كە مافی پەنابەرێتیان نییە.

نووسینگەی رایگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، سودانی لە كۆشكی بەكینگهام لە لەندەن لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا كۆبوەوە و باسیان لە هەماهەنگی لە بوارەكانی ئابووری و گەشەسەندن و پیسبوونی كەشوهەوا و رۆشنبیریدا كرد.

دواتر سودانی لەگەڵ كیەر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كۆبوەوە و چەند رێككەوتنێكیان بە بەهای 12 ملیار پاوەند لە بوارەكانی وزە، ئابووری، وەبەرهێنان، ئاسایش، كۆچ، پەروەردە و ژینگەدا ئیمزا كرد.

هەروەها جەختكرایەوە لەسەر كاركردنی پێكەوەیی بۆ نەهێشتنی كۆچی نایاسایی بەشێوەی ریشەیی و گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی بەریتانیا كە مافی پەنابەرێتیان نییە، هاوكات زانیاری ئاڵوگۆڕبكرێت بۆ دەستگیركردنی گروپە قاچاخچێتییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا