پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، مەرجەکانی حکومەتی عێراق ئاشکرادەکات تایبەت بە ناردنی مووچەی مانگی یەک- کانوونی دووەمی 2025 ى مووچەخۆرانی هەرێم.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق، کە رۆژی سێ شەممە لەگەڵ دوو ئەندام پەرلەمانی تر سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد رایگەیاند، سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقمان کرد بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی ژمارە جیاوازەکانی نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ پرسیاریشمان لەبارەی لێبڕین لە مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ی هەرێمی کوردستان و چارەنووسی مووچەی مانگی 12 کرد.
لەبارەی مووچەی ئەم مانگە، سۆران عومەر وتی، بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوی کردووە کە بەجێکردن بکرێت، عێراق کۆمەڵێک مەرجی داناوە بۆ مووچەی مانگی یەک، گرنگترینیان بەجێکردنە، ئەگەرنا مووچەی مانگی یەک کێشەی بۆ دروست دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، عێراق داوا دەکات کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکرێن. بە گشتی کێشە لە لیستەکان هەیە، گرنگترینیان لیستی ژمێریاری، ژمارەی وەزیفی و بایۆمەتری و (UPN).