پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان، یەکڕیزیی کورد و بەهێزتربوونی هەرێمەکەمان.
دەقی پەیامەکە:
جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان پیرۆزبێت.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان، یەکڕیزیی کورد و بەهێزتربوونی هەرێمەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە پارێزگاریکردن لە ماف و تایبەتمەندییەکانی کاکەییەکان و سەرجەم پێکهاتەکانیتری کوردستان و بەرگریکردن لە جیاوازییەکان.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و لە دڵخۆشی و کامەرانیدابن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان