ئاسایشی هەولێر 10 تۆمەتبار دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، 10 تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە لەنێو شاری هەولێر چەند تاوانێکی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.

رۆژی سێشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، 10 تۆمەتبار دەستگیرکران کە لەنێو شاری هەولێر چەند تاوانێکیان ئەنجام داوە وەک ڕێگریکردن، دزیکردن، تەقەکردن، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و هێرشکردنەسەر هاووڵاتییانی کاسبکار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی هەولێر، ژمارەی هێڵی گەرمی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان پێدانی زانیاری دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن لە ڕێگەی ژمارە (066106) .

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت: هاووڵاتییان دەتوانن فایلی ڤیدۆ و زانیاری لەسەر واتسئاپ یان ڤایبەر لە ڕێگەی ئەم ژمارەوە (07502522728) بۆیان بنێرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا