پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ ناردنی نەوت لە بەغدا و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیان دەكات.
هەردوو پەرلەمانتار چرۆ حەمەشەریف و سروە محەمەد، ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە لە بەغداوە رەوانەی هەرێم بكرێت، سەردانی وەزارەتی نەوتی عیراقیان كرد و لەگەڵ د. عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت كۆبوونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا د. عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە ماوەیەكی نزیكدا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی، رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بۆ هەر بەرمیلێكیش بڕی 50 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.
هاوكات چرۆ حەمەشەریف داوایكرد، بەشە نەوتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن زیاد بكرێت، چونكە ناوچەیەكی سارد و شاخاویین.