پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاشکرایکرد، پرسی کەمکردنەوەی پەنابەران بۆ بەڕیتانیا، یەکێکە لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو پرسە لەڕێگای ڕێککەوتنێکەوە، کە بەشێکی زۆریان لە عێراقەوەن دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ساڵی 2020 تا مانگی ئەیلولی 2024، بەپێی داتاکان بە ڕێگای ئاوی 16 هەزار و 499 کۆچبەری عێراقی چوونەتە بەڕیتانیا، کە دەکاتە %12ی کۆی کۆچبەران لەو ماوەیەدا.
هاوکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیجی لەگەڵ بەڕیتانیا بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات واژۆ دەکات، کە ڕێککەوتنەکە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا .
لەکاتێکدا، سەردانەکەی سودانی بۆ بەریتانیا سێ ڕۆژ دەخایەنێت، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پرسە ئابووری و ئەمنییەکان دەکات.