جۆ بایدن: بونیاتنانەوەی لۆس ئەنجلۆس دەیان ملیار دۆلاری دەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو گەڕەکانەی بەهۆی ئاگرەوە لە لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیا زیانیان پێکەوتووە، دەیان ملیار دۆلاری پێویستە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی تیمی فریاگوزاریی لۆس ئەنجلۆس گوتی، “دەیان ملیار دۆلاری دەوێت بۆ ئەوەی لۆس ئەنجلۆس بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر هەبووە”.

لۆس ئەنجلۆس کە گەورەترین شاری ویلایەتی کالیفۆرنیایە، خۆی بۆ شەپۆلێکی نوێی بای بەهێز ئامادە دەکات کە مەترسیی تەشەنەسەندنی زیاتری ئەو ئاگرەی لێدەکرێت کە تا ئێستا لانیکەم 24 کەسی کوشتووە.

تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوەی حکومەتی خۆجێی ویلایەتەکە و حکومەتی فیدراڵیی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن کە لە لای رۆژئاوای شارەکەوە لە بڵێسەدایە و تا ئێستا نزیکەی 96 کیلۆمەتری چوارگۆشەی سووتاندوو و تەنها تواندراوە سەدا 27ی ئەو رووبەرە لە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا