پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای دوو هاوڵاتی و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .
ئەمڕۆ سێشەممە14ی کانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد، كە لە یەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبووەكانی شاری سلێمانی پارە و ئاڵتونیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك دۆلاری ئەمریكی و ئاڵتوندا .
ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ ، ع ، ع لەدایكبووی 2003 – أ ، ع ، ع لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون .