سودانی: ڕووداوی بێوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی وتارێکی نووسیوە، پلان و پەیامی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا لە چەند گۆشەیەکەوە  خستووەتەڕوو، ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕووداوی بێوێنە و هەڵکشاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن.

بڕیارە سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لەگەڵ شا چارلزی سێیەم، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەتی بەریتانیا کۆببێتەوە، سودانی دەڵێت ئەم سەردانە نیشانەی پابەندیی حکومەتەکەمە بە بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و بەریتانیا.

بەشێکی زۆری ئامانجی سەردانەکەی سودانی، بابەتی ئابوورییە و دەیەوێت بەریتانیا بەشداربێت لە گەشەپێدانی عێراق و جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتیدا، لەگەڵ کیەر ستارمەر و بەرپرسانی باڵای حکومەت باسی ڕێگاکانی نۆژەنکردنەوەی ژێرخان و گەشەپێدانی عێراق دەکات بەتایبەت وزە کە هێشتا بڕبڕەی پشتی ئابووریی عێراقە.

لە سەردانەکەدا ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەت، ئەندامانی پەرلەمان، پارێزگاری بەسرە، ژمارەیەک ڕاوێژکار و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگان و کارساز لە سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان، یاوەری شاندەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقن بۆ بەریتانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا