پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا كۆبوونەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە13ی کانونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا كۆبوونەوە و لە میانەی دیدارەکەدا، تاوتوێی پێشهات و ڕووداوەکانی سەر گۆڕەپانی وڵات و ناوچەکە کرا.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵی و سەرکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی کرا، بەشێوەیەک کە خواستەکانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدی بهێنێت.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە دۆسیە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و باشترین ڕێگا بۆ ڕێکخستنی پابەندبوونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرا، لەسەر بنەماکانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا پەسەندکراوە.