ئەمڕۆ سودانی دەگاتە بەریتانیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بە سەردانێک دەگاتە بەریتانیا و بڕیارە لەنێوان هەردوولادا ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ بکرێت.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند،” ئەمڕۆ دووشەممە13ی کانونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی شانشینی یەکگرتوو دەکات و شاندێکی باڵا یاوەری دەکات، کە ژمارەیەک وەزیر، راوێژکار، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاری بەسرە لەخۆدەگرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە سودانی لە سەردانەکەیەدا زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ پاشای بەریتانیا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتی بەریتانیا ئەنجام بدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەردانەکەیدا سودانی چەند دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی ئەنجام دەدات، هەروەها سەردانەکەی سودانی لە چوارچێوەی گەشەپێدانی هاوکاری نێوان عێراق و بەریتانیادا دێت، کە کۆمەڵێک ڕێککەوتننامە و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتی بوارەکانی ئابوری، وەبەرهێنان و ئەمنیدا واژۆ دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا