دواکەوتنی مووچە کاریگەریی لەسەر بازاڕی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە و خراپیی دۆخی ئابووریی خەڵک کاریگەریی لەسەر بازاڕی پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کردووە و خاوەن پێشانگایەک دەڵێت، “ئەگەر لە مانگێکدا دوو ئۆتۆمبێل بفرۆشین زۆر باشە.”

خاوەن پێشانگایەکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی بۆ پۆڵەتیک پرێسی خستەڕوو، %60ـی بازاڕی ئەوان بەهۆی هاتنی عەرەبەوەیە و لە ئێستادا جوڵەی بازاڕی ئەوان بەهۆی نەهاتنی گەشتیاری عەرەبەوە کەمی کردووە.

بە وتەی ئەو فرۆشیارە، هاونیشتیمانیانی کورد کەمتر خواستیان لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل هەیە بەو پێیەی ئۆتۆمبێل لە ماڵەکانی هەرێمی کوردستان زۆرتربوون، ئەو کوردانەی سەردانی پێشانگاکان دەکەن زیاتر بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەچن، وەک خۆی دەڵێت، “خەڵک هەبووە ئۆتۆمبێلەکەی بایی 180 گەڵا بووە و هاتووە وردی کردووەتەوە بۆ دانەوەی قەرزەکانی و پڕکردنەوەی خەرجییەکانی.”

ساڵانە بە دەیان هەزار ئۆتۆمبێل لە جۆر و مۆدێلی جیاواز لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە داخڵی ناوخۆ دەبن و بەشێکی ئەو ئۆتۆمبێلانەش راستەوخۆ دەنێردرێنە ناوەراست و خوارووی عێراق.

داخڵبوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل کاریگەریی لەسەر بازاڕ ئەو فرۆشیارانە درووستکردووە، وەک ئەو فرۆشیارە دەڵێت، ” 5 مانگە بازاڕ وەستاوە ئەگەر لە مانگێکدا دوو ئۆتۆمبێل بفرۆشین زۆریش باشە، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلێکی زۆر بەبێ ئەوەی هیچ رێگرییەک هەبێت لە هەموو رێگاکانەوە داخڵ دەبێت بەبێ ئەوەی لە بازاڕەکاندا بفرۆشرێن.”

لەبارەی کوالێتیی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی کە داخڵی هەرێم دەبن ئەو فرۆشیارە ئاماژەی بەوەکرد، “ئۆتۆمبێلی وا هەیە لەقەیەک بدەیت لە دەعامییەکەی، سیستەمی ئێرباگەکەی دەتەقێت، ئەو ئۆتۆمبێلانە هیچ متمانەیان نییە و هەیانە دەست لەسەر بۆنیدەکەی دانێیت دەقوپێت بەناودا.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا