پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەشاری هەولێر، ژن و پیاوێک کوژران و پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەوبارەیەوە زانیاری دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە12ی کانونی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری هەولێر رایگەیاند،” نزیک کاتژمێر 7ی ئێوارە ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی شێخە شل نزیک قەزای بەحرکە لە شاری هەولێر ڕوویداوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕووداوەکەدا ژن و پیاوێک لە ماڵێکدا کوژراون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە، لەئێستادا تەرمەکان لە پزیشکی دادی هەولێرە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ئەو ژن و پیاوە کوژراون، بەپێی وتەی دراوسێکانیش ئەو خێزانە ماوەی مانگێک دەبێت چوونەتە ئەو گەرەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا شێوازی چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە نەزانراوە.