ئومێد خۆشناو لەبارەی پیسبوونی کەشوهەوای هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر، لەبارەی پیسبوونی کەشوهەوای شاری هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات و جەختیکردەوە، ڕێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر، کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.

ئەمڕۆ یەکشەممە12ی کانونی دووەم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” لەماوەی ڕابردوودا کاری باش لەبارەی ژینگەی هەولێر ئەنجامدراون، ئێستاش لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی کارگەکان، پاڵاوگەکان، ئۆتۆمبێل و موەلیدەی گەرەکەکان و هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە ژینگەی  شاری هەولێر ڕێکار گیراوەتەبەر، شوێن داخراوە و پێبژاردنیش کراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ڕابردوودا بەشێکی زۆری ئەو پاڵاوگانەی هۆکاربوون بۆ پیسبوونی ژینگەی هەولێر داخراون، ئەو پاڵاوگانەشی ماون ئێستا بەپێی مەرجە ژینگەییەکان کاردەکەن، ڕێکاریش بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و چاوپۆشی لە کەس ناکرێت، چونکە ژینگەی شار و تەندروستی هاوڵاتییان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە.

ڕوونیکردەوە، ئەنجومەنی موەلیدەکان راسپێدرارن پێداچوونەوە بە هەموو موەلیدەکان بکرێت و کێشەی موەلیدەکان چارەسەر بکرێن، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی گرفتێکیان هەیە و دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.

ئەوەشی خستەڕوو، “چەند هێڵێکی گەرم بۆ پەیوەندی هاوڵاتییان لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر رادەگەیەنین و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەونەکار بۆ پارێزگاریکردن لە ژینگەی هەولێر، هەر کەسێک درکی بە سەرپێچییەک یان گرفتێکی ژینگەیی کرد، لە ڕێگای ئەو هێڵانەوە تیمەکانی حکومەت ئاگاداردەکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا