دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی سێ مانگی خوێندکاران دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری عێراق ئاشکرایکرد، دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی سێ مانگی خوێندکاران دەکرێت.

ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری عێراق ڕایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکانی مانگی تشرینی یەکەم و دووەم و کانوونی یەکەمی خوێندکاران دەکرێت، لەکاتێکدا ئەم هاوکارییە 20 هەزار خوێندکار، کە لە زانکۆ حکومییەکان دەخوێنن دەگرێتەوە.

جەختیکردەوە، لە ساڵی 2025 دا، ئەم هاوکارییە داراییە بەردەوام دەبێت بەهەماهەنگی لەنێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی خوێندکاران و خێزانەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا