پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ لەبارەی ڕێگایەکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە12ی کانونی دووەم، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، “ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە کە پردی ئاوە تەقیوەکە لەسەر ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە و چاکسازی لە جۆینەکانی دەکرێت، بۆیە بەشێک لە ڕێگاکە لە ئاراستەی پردەکە کراوە بە یەک ئاراستە( یەک ساید)”.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا ڕێگای ڕۆیشتن لە سلێمانی بۆ چەمچەماڵ داخراوە و هێمای هاتووچۆ دانراوە، بۆیە پێویستە شۆفێران وریابن تا چاککردنەوەی ڕێگاکە.