دڵنیایی لە نەفەوتانی مووچەی مانگی 12 دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دڵنیایی لەبارەی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت و پەرلەمانتارێكی کورد لە بەغدا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2024، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنییدا رایگەیاند، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا شاندێکی نوێنەرانی کورد کە پێکهاتوون لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکەن و لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی سۆمۆ و شایستەداراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن.

هەرێم کەمال ئاغا لەبارەی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دڵنیایدا و رایگەیاند، ”مووچەی مانگی 12 نافەوتێت.”

وەزارەتی دارایی ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر لە راپۆرتی ساڵانەی خۆییدا ئاشکرایکردبوو، لە ساڵی 2024دا حکومەتی هەرێم پێویستی بە نزیکەی 12 ترلیۆن دینار هەبووە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام حکومەتی عێراق تەنها بڕی 10 ترلیۆن و 752 ملیۆن دیناری بۆ ئەو مەبەستە خەرجکردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو بڕە پارەیە نزیکەی 824 ملیار دینار کەمترە لەو بڕەی کە دەبوو حکومەتی فیدراڵیی عێراق بینێرێت، بەوەش کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 درووست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا