پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد، پیشەسازی دەستی تەعبیر لە کلتور و دابونەریتی سەدان ساڵەی نەتەوەکەمان دەکات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند،” بۆ ئەوەی ئەم هونەر و میراتە گرانبەها کلتورییە لە لەناوچوون بپارێزین، پلانمان هەیە لە چوارچێوەی ستراتیژی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستاندا بازاڕی گونجاویان بۆ دابین بکەین تا هەر گەشتیارێک کە دێتە کوردستان بەرهەمێکی بەهەرەمەندە دەستڕەنگینەکانمان وەک یادگارییەکی بە نرخ و جوانی گەشتەکەی بۆ کوردستان لەگەڵ خۆی بباتەوە”.
هاوکات، خۆشحاڵ خۆی لە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان دەربڕی و سوپاسی دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو رێکخراوی USAID و UNDP کرد، کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پەرەیان بە تواناکانی 170 کچ و گەنجی بەهرەمەندی دەستڕەنگینی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیان داوە و دەرفەتیان بۆ رەخساندوون لە رێگەی هونەرەکەیانەوە هەم سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆیان دابین بکەن و هەم بەشداربن لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا.