پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی لەندەن دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە و چەندان تەوەری دیکە تاوتوێ دەکات.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی یەک ڕۆژە، بچێتە لەندەن.
سەرچاوەیەک لە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئاشکرای کردووە “سەردانەکەی سوودانی فەرمییە و لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا تاوتوێی گۆڕانەکانی ناوچەکە، پرسی گرووپە چەکدارەکان و پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، لەندەن دەیەوێت، حکوومەتی فیدراڵ کۆنترۆڵی دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق بکات، بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا حکوومەت بتوانێت کۆتایی بە دیاردەی چەکداریی لە دەرەوەی سوپا و دامەزراوە فەرمییەکان بهێنێت.