لە سعودیە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەبارەی دۆخی سووریا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا لە ریازی پایەختی سعودیە کۆدەبنەوە و تاوتوێی دۆخی سووریای نوێ دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2025 سعودیە میوانداریی بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی بکات، ئەوەش بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سووریا و هەوڵدان بۆ پاراستنی سەقامگیریی ئەو وڵاتە لەدوای رووخانی دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد.

لە ریاز دوو کۆبوونەوە دەکرێن، یەکەمیان تایبەت دەبێت بە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای وڵاتانی عەرەبی، کۆبوونەوەی دووەمیشیان تایبەت دەبێت بە کۆبوونەوەیەکی فراوانتر بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان.

کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتان لە ریاز لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی 10ی کانوونی دووەم کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، یەکێتییەکەیان رەنگە بەمنزیکانە هەندێک لە سزاکانی لەسەر سووریا هەڵبگرن، ئەمەش بۆ هاوکاریکردنی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە، تاوەکو بتوانن بە زووترین کات حکومەتێکی بنکەفراوان پێکبهێنن.

بڕیاریشە جۆن باس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداریی کۆبوونەوەکەی ریاز بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا