کەشناسیی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کردووە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و بەفر لە شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکاندا دەبارێت، هەروەها بارانبارین بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى نمەباران و دروستبوونى تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە، ئاسمانى هەرێم لە کاتەکانى بەیانى تاوەکو ئێوارە نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمەباران هەیە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بارانى مامناوەند دەبارێت و لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

کەشناسی هەرێم دەشڵێت، کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و پارێزگاى هەڵەبجە زیاتر دەبێت، بەڵام لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمەباران هەیە و ئاسمان زۆربەى کات نیمچەهەور دەبێت، لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایى دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

کەشناسیی هەرێم راشیگەیاندووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور.

لەبارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسی ئەوەی خستووەتە روو، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە، بەڵام سبەینێ جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا