بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لەچەند ڕێگایەکی سەرەکی درووستبووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بەفربارینەوە لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین چەند رێگەیەک ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە، بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، بۆ کاری زۆر پەلە نەبێت، رێگەکان بەکارنەهێنن.

رائید رەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، “تەواوی رێگەکانی سنووری قەزای چۆمان بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە”.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، رێگەکانی سنووری قەزای چۆمان بە گشتی و بەتایبەت سنووری حاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ بۆ ئۆتۆمبێل ئاستەنگی هاتووچۆیان تێدا دروستبووە.

رەوەند مەغدید داوای لە شۆفێران کرد، بۆ کاری “پەلە و ناچار”ی نەبێ رێگەکانی سنووری قەزای چۆمان بەکارنەهێنن.

بە وتەی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیان تیمەکانیان توانیویانە چوار کەس لە سنووری چۆمان رزگار بکەن، کە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەنێو بەفردا گیریان خواردبوو.

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینیش شەوی رابردوو بەفر باریوە. نەقیب عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەکە ڕایگەیاند، “ژمارەیەک بارهەڵگر لە دەروازەی کێلێ لە شەوی رابردووەوە گیریان خواردووە”.

عەلی قادر وتی: لە زینی وەرتێ لە دیوی ئیدارەی راپەڕینەوە هاتووچۆ ئاساییە، بەڵام لە دیوی ئیدارەی سۆرانەوە هاتووچۆ ئاستەنگی بۆ دروستبووە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین وتیشی، تیمەکانیان رەوانەی دەروازەی کێلێ کردووە و سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا