پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، لەبارەی ڕوودانی کوشتنی ژنێک لەشاری هەولێر زانیاری دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە11ی کانونی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی کوشتنی ژنێک لەشاری هەولێر لەلایەن براکەیەوە ڕوویدا”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی زانیارییەکان ژنێکی تەمەن 26 ساڵ، لەلایەن براکەیەوە کە تەمەنی 30 ساڵە کوژراوە و لەئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێرە و دواتر رەوانەی پزیشکی داد دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، پۆلیس هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، ئەو ژنە کارمەندی هێزەئەمنییەکانە لەشاری هەولێر، پێشتر هاوسەرگیری کردووە و جیابووەتەوە، لەناو ماڵی خۆیان لەگەڵ براکەی کێشەیان بۆ دروستبووە و کوشتوویەتی، بەڵام تائێستا نازانرێت تاوانەکە چۆن ئەنجام دراوە، هەروەها تائێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.