پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەفدێکی باڵای سووریا، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارە بگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێی چەند پرسێک بکەن.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارە وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بگاتە شاری بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدەن.
ئاماژەیان بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکاندا بیروبۆچوونی نوێی سووریا دەخرێتەڕوو، هەروەها پرسی ئاوارەکان، ئاسایشی سنوورەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.