پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق جەختیکردووەتەوە، کە مووچەی فەرمانبەران لەساڵی 2025دا گەرەنتی کراوە.
ئەمڕۆ شەممە11ی کانونی دووەم، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد،” تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، جەختیکردەوە لە ساڵی 2025دا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق پارێزراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ ساڵانی 2025-2024لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنراوە، هەروەها لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لیژنەکە راپۆرتی خۆی تایبەت بە هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجە پێشکەش دەکات.
لەکاتێکدا، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ.