پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، لەگەڵ شارەزایەکی کەشناسی گفتوگۆ دەکات و زانیاری نوێ لەبارەی شەپۆلی باران بارین و بابەتی وشکەساڵییەوە دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە11ی کانونی دووەم، محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی لە لێدوانێکدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە دوای نیوەڕۆوە باران بارین بەشێوەی ناو بە ناو لە ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکردووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەم بارودۆخەی کەشوهەوا کاتییە و بەشێوەی ناو بە ناو تا سبەینێ نیوەڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت، لەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرما پێنج بۆ شەش پلەی سیلیزی دادەبەزێت و لە لوتکەی ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەگەری بەفربارین هەیە.
ڕوونیکردەوە، ئەم شەپۆلە تا نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە12ی کانونی دووەم، بەردەوام دەبێت و دواتر ئاسایی دەبێتەوە.
لەبارەی بابەتی وشکە ساڵییەوە ئەوەی خستەڕوو،” ئێمە پێویستمان بە بڕی 200 بۆ 250 میلیمەتر باران هەیە بۆ تێپەڕاندنی وشکەساڵی و هێشتا ئەو ڕێژەیە لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە، بەڵام چوار مانگ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی وەرزی باران، ئێمە گەشبینین لەم مانگە و مانگەکانی داهاتوو بڕی بارانی پێویست لە هەرێم تۆماربکرێت، بۆیە هەموو دەنگۆکانی وشکەساڵی رەتدەکەینەوە و وەرزی باران هێشتا ماویەتی”.