منداڵێک بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری کەرکوک، ئەمڕۆ سەگ پەلاماری منداڵێکی 10 ساڵی دا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە11ی کانونی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند،” لەشاری کەرکوک ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بەناوی ئەلەند ئەیمەن، لەدوای دەرچوونی لە تاقیکردنەوە لەبەردەم قوتابخانەکە چوار سەگ پەلاماری دەدەن و دەیخۆن”.

ئاماژەی بەوەکرد، تا کاتی گەیشتنی تیمەکانی تەندروستی منداڵەکە گیانی لەدەستداوە و بە وتەی کارمەندان منداڵەکە بەشێوەیەک شێوێندراوە نەناسراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تەرمی منداڵەکە لە پزیشکی داد دەرکراوە و ئەمە یەکەم حاڵەت نییە، کە منداڵی بچووک لەشاری کەرکوک و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان سەگ پەلاماری دەدات، بەهۆیەوە ترس و دڵەراوکێیەکی زۆر لەلای دانیشتووانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەکان دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا