هۆشداری لە ژینگە و کەشوهەوای شاری هەولێر دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی ژینگە و کەشوهەوای شاری هەولێر، کە پیسبووە و لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە هۆشداری دەدرێت.

ئەمڕۆ شەممە11ی کانونی دووەم، لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند،” لەبارەی پاراستنی ژینگەی هەولێر، کە لەئێستادا پیسبوونی ژینگەی هەولێر بووەتە جێی باس کۆبوونەوەیەکمان لە لقی هەولێر ئەنجامدا”.

ئاماژەیان بەوەکرد، “بەمەبەستی داکۆکیکردن و پاراستنی شاری هەولێر گروپێکمان دامەزراند، لەکاتێکدا ژینگە و کەشوهەوای شاری هەولێر لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە”.

جەختیانکردەوە،” هەموو هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆئەوەی ژینگەی شاری هەولێر لەو مەترسییە ڕزگار بکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا