لە کەناراوەکانی تورکیا 40 كۆچبەر دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا دەستگیرکردنی 40 كۆچبەری نایاسایی راگەیاند کە خەڵکی ئەفغانستانن.

تیمەكانی فەرماندەیی باكوری دەریای ئیجە سەر بە ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دەركەوت لەسەر بەلەمێكی لاستیكی لە نزیك كەناراوەكانی قەزای ئایڤاجك ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی هەن، تیمەكە 40 كۆچەری نایاساییان دەستگیركرد كە خەڵكی ئەفغانستانن و 18 كەسیان منداڵن.

راشیگەیاندوە، كۆچبەرەكان دوای راییكردنی كارەكانیان رادەستی ناوەندی گەراندنەوەی كۆچبەران كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا