کەشناسی: ئەگەری بارانبارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیاوازەكان هەیە.

دەربارەی کەشی پێشبینی کراوی ئەمڕۆ شەممە، 11 ی کانوونی دووەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین بەشێوەی نمەباران دەستپێدەكات، لە كاتەكانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش بەپێی پێشبینییەكان نزم دەبێتەوە، بە سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم، دواتر ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا