پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تێچووی حەجی ئەم ساڵ دیاریکرا، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو 650 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تێچووی حەجی ساڵی 2025 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکرا کە بۆ هەر کەسێک حەوت ملیۆن دینار دەبێت.
ساڵی رابردوو تێچووی حەج 6 ملیۆن و 350 هەزار دینار بوو.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت: دیاریکردنی پارەکە لە بەغداوە بووە، هۆکارەکەش بەرزبوونەوەی نرخی هۆتێل و هەموو پێداویستییەکانی دیکەی مانەوەیە لە سعودیە.
پشکی حەجی 2025 بەراورد بە پار زیادکراوە، ساڵی رابردوو 4,174 کەس ناویان دەرچووبوو، لە 25-09-2024، تیروپشک بۆ ئەو ناوانە کرا کە ساڵی 2017 و 2023 ناوی خۆیان تۆمار کردبوو و لە تیروپشکەکەدا 5 هەزار و 120 کەس ناویان دەرچوو.