پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە، ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە دۆسیەی نەوت، مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، خشتەی بودجە، پرسی پارەی کاش و هەمواری یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو تاوتوێ دەکرێن.
بە وتەی ئەندامەکەی لیژنەی دارایی، هەندێک لە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی لەسەر پرسی پارەی کاش داوایان کردووە عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نییە ئامادە دەبێت یان نا.