وەفدی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە وەفدی  دەم پارتی، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش بكات، رۆژی یەكشەممەش سەردانی فیگەن یوكسەكداغ بكات.

وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان  ناسراو بە دەم پارتی، وادەی سەردان و چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ ئاشكراكرد و راگەیاند، وەفدەكە كە پێكهاتوون لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، لە زیندانی ئەدیرنە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە كۆدەبنەوە.

رۆژی یەكشەممەش وەفدی دەم پارتی لە زیندانی كاندرای كۆجالی لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە كۆدەبنەوە.

سەردانەكانی وەفدی دەم پارتی بۆ لای كەسایەتی و لایەنە سیاسییەكان بەردەوامە ئەمەش دوای ئەوەهات  لە كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا وەفدەكە، سەردانی دوورگەی ئیمراڵی كردوو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆبونەوە، بڕیاریشە دوای تەواو بونی كۆبونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسی و كەسایەتییەكان، جارێكی تر وەفدی پارتی دەم سەردانی ئیمراڵی بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا