کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت و نائاسایی لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

وا بڕیارە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 11-01-2025، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، نوێنەرانی هەرێم لە حکوومەتی فیدراڵ و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە بچێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی.

بە وتەی وتەبێژی حکوومەت “کشانەوەی کورد لە بەغدا، یەکێک دەبێت لە بژاردەکان کە لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.”

هەردوو فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی عێراق ناچنە کۆبوونەوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا