عێراق پەیامێک دەداتە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق پەیامی هاوسۆزیی خۆی بەبۆنەی کەوتنەوەی ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەداتە ئەمریکا.

رۆژی هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ئاگرەکەی چەند رۆژی رابردووی لۆس ئەنجلۆس و چەند شارێکی دیکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکای بڵاوکردەوە و تێیدا، “هاوسۆزیی بۆ حکومەت و گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا” دەدەبڕێت “کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆر بە ژیان، موڵک و ماڵی هاووڵاتییانی ئەمریکا کەوتووە.”

وەزارەتەکە سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، “عێراق لەم هەلومەرجە سەختەدا لەگەڵ ئەمریکا دەوەستێت، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە زووترین کات دا دەخوازێت.”

چەند رۆژێکە ئاگرێکی بەتین لۆس ئەنجلۆسی و چەند شارێکی دیکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکای گرتووەتەوە و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 180 هەزار کەسیش ئاوارەبوون. ئەمە جگە لە زەرەر و زیانە ماددییەکان کە بە نزیکەی 150 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا