نەتەنیاهۆ: حوسییەکان باجی قورس لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانیان بۆسەر ئێمە دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەناوجەرگەی یەمەن ژمارەیەک هێرشیان کردووەتەسەر پێگەی حوسییەکان و جەختیکردەوە کە ئەو گرووپە ”باجی قورس” دەدەن لەبەرامبەر دەستدرێژییکردنە سەر ئیسرائیل.

رۆژی هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، “بە هەموو هێز و پتەویی خۆمانەوە لەو ئامرازانە دەدەین کە دەبنە هۆی درووستکردنی هەڕەشە لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیل.”

زیادیکرد، ”لە کەناراوەکانی رۆژئاوا و قوڵایی یەمەن هێرشمان کردووەتەسەر حوسیەکانی یەمەن.”

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە “حوسییەکان باجی قورس دەدەن بۆ دەستدرێژییەکانیان دژی ئێمە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا