فەرماندەی سوپای پاسداران: گەلەکەمان داوای جێبەجێکردنی ‘بەڵێنی سادقی 3’مان لێ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی هەینی رایگەیاند گەلی ئێران داوای جێبەجێکردنی ‘بەڵێنی سادقی سێیەمیان’ لێدەکەن لە دژی ئیسرائیل.

حسێن سەلامی لە کۆبونەوەیەکی نیشتیمانییدا لە تارانی پایتەختی ئێران وتی، “دانبەخۆداگرتنی ئێمە لەسەر کردەوەی هیچ وڵاتێکی دیکە نەوەستاوە، خاک و بڕیار و ئیرادە و دەسەڵات لای ئێرانە.”

وتیشی، “ئێمە وڵاتانی دیکە ناکەین بە گۆڕەپان بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێکانمان، لە سووریا و لووبنان یەک فیشەکمان دژی دووژمن نەتەقاند بەڵکو راستەوخۆ وەڵامی دووژمنمان دایەوە، هەر بۆیە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ نیگەران نییە لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا.”

سەبارەت بە کاتی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل، سەلامی رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەسەر پرسەکانی بەرگری و ئەمنی بە “تەواوی رێککەوتووە”. وتیشی، “پێویستە ئۆپەراسیۆنی ‘بەڵێنی سادقی 3’ کاتێک ئەنجام بدرێت کە کاریگەرییە ستراتیژییەکەی زیاتر بێت لە ‘بەڵێنی سادقی 2’.”

ئێران لە 13ی نیسانی 2024 یەکەم هێرشی سەربازی راستەوخۆی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ناوی لێنا “بەڵێنی سادقی 1″، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە دژی بەئامانجکردنی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە.

ئۆپەراسیۆنی دووەم بە ناوی “بەڵێنی سادقی 2” لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024، لە بەرامبەر رووداوەکانی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لووبنانی بوو و ئێران هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئیسرائیل و بەڵێنیدا کە هێرشەکان بەردەوام بن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا