بوومەلەرزەیەک شاری سلێمانیی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری سلێمانیی هەژاند و بەشێکی هاونیشتیمانیان بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەکەوە لە ماڵەکانیان چوونەدەرەوە.

دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق رایگەیاند، “کاتژمێر 2:39:52 خولەکی پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 10ـی کانوونی دووەم  بوومەلەرزەیەک لەسەر سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران لە هەرێمی کوردستان روویداوە و گوڕەکەی گەیشتووەتە 3.2 پلە بە پێوەرەکانی رێختەر.”

بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی کەشناسیی عێراق، چەقی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەویی لە ناحیەی بەرزنجەی شاری سلێمانی.

بوومەلەرزەکە لە سەنتەری شاری سلێمانی و دەورووبەری هەستی پێکرا و گوڕەکەی هێندە بەهێز بووە بەشێک لە دانیشتوانی ئەو شارە لە ماڵەکانیان چوونەتەدەرەوە.

بەگوێرەی دەستەی کەشناسیی عێراق، بوومەلەرزەکە لە بەشێکی شارەکانی کەرکووک و دیالە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هەستیپێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا