داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە یەکەم هەفتەی ساڵی نوێدا ئاشکرابوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی نانەوتیی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە یەکەم هەفتەی ساڵی نوێدا بڕەکەی نزیکەی 6 ملیار دینار بووە.

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێخکستنەوەی داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەرکەوتووە داهاتی یەکەم هەفتەی ئەو سنوورانە لە ساڵی نوێدا لە رۆژانی 4 تاکو 10ـی کانوونی دووەمی 2025 بریتییبووە لە 5 ملیار و 734 ملیۆن و 282 هەزار دینار.

لەو بڕە پارەیەش %83ی کە دەکاتە 4 ملیار و 747 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە بووە. سەدا 17ـیش بەشێوە چەک بووە کە بڕەکەی 986 ملیۆن و 895 هەزار دینار بووە. مقاسە (پارەی پاکتاوکراو)ـیش سفرە.

پاش 30 ساڵ و لە رۆژی 15-12-2024، پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی دامەزرا. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سات بە سات لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا